حەسەن دەرزی

گەوهەرێ

بە دەنگی: حەسەن دەرزی
شێوەزار: سۆرانی
576
ئەی فەلەک ڕاستۆ نەبی بۆ هیچ و پووچیی دەورەکەت
گورگ ئەبێتە شوانی ڕان و دز ئەبێتە ئەولیا

گوڵ ئەگەر عەقڵی هەبێ قەت سەر لە خاک ناکاتە دەر
چونکە ڕۆژی دڕک و داڵە، گەرمی بازاڕی گیا

بێ حەیایی باوە ئەمڕۆ قوڕ بەسەردا کا حەیا
کەندەڵان سەربەرزە وشادە خۆ بشارێتۆ چیا

گەوهەرێ گیان گەوهەرێ با غەم بڕوا شادی بێ
سۆزی ڕاز و ئەوینت، کچێ بە ئەسپایی و ئەستەم دێ
خۆشی لەو وڵاتەیدا، کچێ بە زۆر دەڕوا و بە کەم دێ
ئەو ڕۆژەم لە خودا دەوێ، وەی گەر فەیزێکت بۆ دڵ بێ

لە یاری خۆم زیز بووم، وەی لە عالەم وایە گێژم
سەودایە لە سەری دام، کچێ وەک بولبولان دەبێژم
چ برین لە خۆم شک نابەم گوڵم، وەی بێ برین خوێناو دەڕێژم

گەوهەرێ گیان گەوهەرێ چاو باز و ئەبرۆ کەوان
لە گەردنی خۆت وەرداوە کچێ، لەعل و یاقوت و مەرجان
شێخی سەنعان بتبینێ گوڵم، وەی بۆت لا دەدا لە ئیمان