زاهیر جەلال

دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە

بە دەنگی: زاهیر جەلال
شێوەزار: سۆرانی
276
نە خوا دەمکوژێ نە بۆخۆم دەمرم
چونکە غەریبم کەس ناگرێ قەدرم
دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگریت ماڵم وێرانە

لە دوورەو هاتووم بناسە دەنگم
تۆزی غەریبی نیشتووە لە ڕەنگم
دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگریت ماڵم وێرانە

لە وڵاتی غەریب غەریب دیارە
جێگای غەریبان گۆشە و کەنارە
دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگریت ماڵم وێرانە

دەترسم بمرم لەم دووروڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئۆف و ئاواتە
دە مەگری مەگری چاوەکەت جوانە
هەرچەن تۆ دەگریت ماڵم وێرانە