دەترسم بمرم ئەی هاوار نەتبینمەوە
دەترسم بمرم جوانێ گیان نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی شل و مل سەر بنێمەوە
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سنگ نەرم و نۆڵ وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە لە باوەشت بگرم
ئەی بەری بەیانان زۆر خۆشە لە ئامێزت بگرم
خەڵکی غەم دەکڕێ ئەی هاوار من هەمە خەڵوار
ڕەنگم زەرد بووە چی بکەم من لە دووری نازدار
ئەمن مەریزم من بۆ تۆ وەرە جاروبار
نەخۆشم کەوتووم ئەی وەی وەی ببی قەرزدار
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سنگ نەرم و نۆڵ وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە لە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان زۆر خۆشە لە ئامێزت بگرم
خەڵکی غەم دەکڕن نازەنین من دەفرۆشم خەم
لوتفێکت ببێ یاڕەبی سایەت نەبێ کەم
بمدەیە ماچێک ئەی هاوار تۆ لە خاڵی دەم
بمدەیە ماچێک بۆت مردم تۆ لە خاڵی دەم
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سنگ نەرم و نۆڵ وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە لە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان زۆر خۆشە لە ئامێزت بگرم
عەمباری غەمم ئەی هاوار بووە کەلاوڕێژ
عەمباری غەمم جوانێ ژن بووە کەلاوڕێژ
نەخۆشم دەردم گرانە بووە دوور و درێژ
هەوری لە کۆڵ بازنە لە قۆڵ سنگ نەرم و نۆڵ وەختە لە سوێت بمرم
ئەی بەری بەیانان پێم خۆشە لە باوەشت بگرم
ئەی هەموو بەیانان پێم خۆشە لە ئامێزت بگرم
کەلاوڕێژ= سەرڕێژ، پڕ