کیژی لادێ هام بە تاسەی
پەلکەڕەش سەرشانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی
بۆی تەنووری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک
تۆی تورەنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمە و سینەپۆش و
بازنە و خڕخاڵەکەت
سەردەمێکە دوور لە باڵات
وام لە شارانا ئەژیم
ژین چ ژینێ چاوەکانم
گیرۆدەی ئاخر شەڕیم
جار بە جاری دێتە بیرم
ژینی ڕابردووم لە دێ
سێبەری دار و تەلان و
خەیزەلانی دەوری ڕێ
خوڕ خوڕی فرمێسکی حەسرەت
جا لە چاوم دێتە خوار
بۆ خۆم و بەختی سەرگەردانم
ئەگریم زاری زار
دڵ تەنگم بۆ لێوی ئاڵ و
دوو دییە شەرمینەکەت
بۆ دەم ئێوارانی
حەوش و سوزی مەردۆشینەکەت
کیژی لادێ سەختە دووریت
تاڵە ڕەنجی ڕۆژگار
ناحەزە دووری وڵات و
ناخۆشە ژینم لەشار
کیژی لادێ وەختە جەرگم
پڕ بە دڵ بێ بە کەواو
هێندە تێنووی ئاوی کێوم
پڕ بە تاسەی کانی ئاو