ئەو ڕیزەماڵەی گیانەکەم بە ماڵ ئەنگۆوە
هەمووم خۆش دەوێ ئەی هاوار بەبۆنەی تۆوە
قەڵای مەریوان گیانەکەم پاڵم دا پێوە
قەڵاکەم ڕووخا ئەی هاوار پاڵ بەم بە کوێوە
دە مەگری مەگری چاوەکەم چاوەکەت جوانە
هەرچێ تۆ دەگری ئەی هاوار ماڵم وێرانە
یارەکەم مەلازادەیە ماڵیان لەسەر جادەیە
گریام و پاڕامەوە پێم گوت دوو ماچم دەیە
جا گوتی دە هەتیوە دە بڕۆ دەشکێ دەسنوێژم هەیە
دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەراب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
جا ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
هەی دەنا بەو لەعنەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
یارەکەم مەلازادەیە ماڵیان لەسەر جادەیە
گریام و پاڕامەوە پێم گوت دوو ماچم دەیە
جا گوتی دە هەتیوە دە بڕۆ دەشکێ دەسنوێژم هەیە
نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەوایە
هەی لەبەر گریان و زاری وەی شەو و ڕۆژم خەو نایە
یارەکەم مەلازادەیە ماڵیان لەسەر جادەیە
گریام و پاڕامەوە پێم گوت دوو ماچم دەیە
جا گوتی دە هەتیوە دە بڕۆ دەشکێ دەسنوێژم هەیە