ئامانج عەزیزکەندی

تێمیسکە

بە دەنگی: ئامانج عەزیزکەندی
شێوەزار: سۆرانی
233
گوڵم تەیری تەلانی بێ بژیوی؟
لە دەس داڵی خەیاڵی دژ ڕەویوی
تکەی ئیلهامی ئاونگی ئەوینی
لەسەر پەڵکی گوڵی شێعرم وەریوی؟
هەی لادە لادە لادە
پەرچەم لەسەر ڕوو لادە مایەی ژینم
هەی لادە لادە لادە
پەرچەم لەسەر ڕوو لادە با بتبینم

لە پارێزی گزەی شێعرم دەترسی؟
کەوا تێمیسکە سەر لێوی گەزیوی؟
بە هەڵوێستی شل و شەرمن دیاری
پەپوولەی باخە کوردێکی هەتیوی
هەی لادە لادە لادە
پەرچەم لەسەر ڕوو لادە مایەی ژینم
دەی لادە لادە لادە
پەرچەم لەسەر ڕوو لادە ئەی ئەوینم

لەمێژە دڵ بە دووتا دێ دەزانم
لە نێو هەستێکی ناسک دابەزیوی
هەلە و دەستم لە ئەستۆ کە هەتا کەی
لە نێو تەبعی تەڕی ڕاوچی خزیوی؟
هەی لادە لادە لادە
پەرچەم لەسەر ڕوو لادە مایەی ژینم
دەی لادە لادە لادە
پەرچەم لەسەر ڕوو لادە با بتبینم

تێمیسکە: کرێژی لێو لەنۆبەتێوە؛ لێو هەڵزران

هۆنراوە: مەلا کەریم ڕاوچی