کچەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کچەکەی جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەی کە دەزگیرانم بیبی خانم
بیبی خانم نییەسم هیچ لە ماڵی دونیا
تا بیکەم وە فیدای چاوانی مەستی لەیلا
چاوی خۆم پێ دەدەم لەباتی چاوەکانی
دڵی خۆیشم دەدەم بیکە باڵاگەردانی
کیژەکەت ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەی جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەی کە دەزگیرانم بیبی خانم
لە دەستم دێ کاتژمێری کامەرانیو بوەستێنم
ئەڵقەی پەنجەت پێ فڕێ دەم نامەی بەختت بسووتێنم
لە دەستم دێ بە دوو وشە دڵی زاوای ویستووت ڕەش کەم
لە دەستم دێ لە خۆشاوی شەوی پەردەتان بێ بەش کەم
لە دەستم دێ هەموو شتێک ئاشکرا کەم
کام شەوت گەش و ڕووناکە ئەو شەوە فوو لە چرا کەم
نامەکانت یەک یەک ماون، دیارییە سادەکانت ماون
چاویان شۆڕە و دەست لەسەر سنگ بۆم هەستاون
بیبی خانم وا بزان نانی هەتیوت داوە
بیبی خانم وا بزان خۆیشت دڵت شکاوە
مەکە کاری دوو دڵ نەبا لەیەک جیا بێ
کچەکەتم پێ پدە با خوا لە تۆ ڕەزا بێ
کیژەکەی ماڵی ڕمانم بیبی خانم
کیژەکەی جەرگی سووتانم بیبی خانم
بیکە ساقەی کوڕەکانت بیبی خانم
کیژەکەی کە دەزگیرانم بیبی خانم
باری غەم پشتی چەمانم بیبی خانم
کەوێ قەزای تۆ لە گیانم بیبی خانم
لاوە ئەم بارە لە شانم بیبی خانم
بهێڵە بێتە دەزگیرانم بیبی خانم