جەژنێ بە شێوەی پەشێوی و بە شینبە ئاهـ و ئۆف و بە ناڵە و گرینبە ئاوازی دڵ، دڵانی غەمگینبە ئاهی سارد و بە برژەی برینخوشکان لە خوێناوا چەقیو تا کەمەربۆ هەر لا بڕۆی شین بێ سەرانسەرجەژنێ جێی بینین ژووری زیندان بێجەژنانەی لاوان کۆتی گران بێشادی و بەزممان جگەرئێشان بێیاخوا ئەو جەژنە بە زەهری مار بێئەو جەژنە کۆڕی شین و شەپۆڕەدڵ پڕ لە زام و ژیان سەرشۆڕەجەژنێ جەژنمە خاکی نیشتمانژێرچەپۆک نەبێ و بژی کامەرانتۆڵەی لاوانی لەداردراومخوێنی گەنجانی کوردی کوژراومبسێنم ئەوسا نانی بڕاومدەزگیرم ببێ تابی هەناومئەوسا پڕ بەدڵ ئەڵێم شادییەئەڵێم وا جەژنە و گەل ئازادییەهۆنراوە: فایق بێکەس