هووشەنگ شگەرف پەروین موشیروەزیری

گوڵی سوور

بە دەنگی: هووشەنگ شگەرف و پەروین موشیروەزیری
شێوەزار: سۆرانی
393
ئەگەر ڕاس ئەڵێی منت خۆش ئەوێ
یاکوو ئەتەوێ چاوت پێم کەوێ
ئەبێ بڕۆی و گوڵی سوور بێنی
دڵم هی تۆیە گوڵم بۆ بێنی

یارم وتی من گوڵی سوورم دەوێ
تا بێم بووم وە مێوانت شەوێ
هەرچەن من گەڕیام لە بەختی ڕەشم
گوڵی سوور نەما لە دونیا بەشم
ئەی هاوار هاوار ئای هێزم نەماوە
ئەی هاوار هاوار ئای پشتم چەماوە

خنجەرم ناوە لە دڵم خوێن بێ
ئەم گوڵی زەردە بۆ یارم سوور بێ
گوڵی خوێناوی وا ها لە دەسم
دەیبەم بۆ یارم چون ئەیپەرەستم
ئەی هاوار هاوار ئای هێزم نەماوە
ئەی هاوار هاوار ئای پشتم شکاوە

ئای لە دڵم
خوێن دێت لە دڵم

خوێن دێت لە قەلبم هێزم نەماوە
بیبەن بۆ یارم ئەم گوڵە سەواوە
بڵێن بە یارم لە ڕێگای عشقت
شەهید بوو ئەوە گوڵی سوور عشقت
ئەی هاوار هاوار ئای تەڕ بوو چاوانم
ئەی هاوار هاوار ئای دەرچوو خۆ گیانم