عەدنان کەریم

بە گریانم

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
242
بە گریانم، وەکوو گوڵ، پێکەنی یار
لە باغی من بە بارش غونچە پشکووت
شوکر هەر مامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرۆت
لە غەمزەی چاوت ئەبرۆ داگرە و بەس
مەکە بۆ قەتڵی عاشق ڕەنجە، بازۆت
نەخۆشی عیشقی لێوت وەسیەتی کرد:
بتاشن داری عوننابی بە تابووت
منی بەم حاڵ و قاڵە دی کە دەیوت:
کتێبێکی غەریبم دیوە، پڕپووت
بە نیلە بێ نەباتی میسری لێوت
جلم، سوبحم، هەموو هەر شامە بێ ڕووت
بە گریانم، وەکوو گوڵ، پێکەنی یار
لە باغی من بە بارش غونچە پشکووت
شوکر هەر مامەوە بۆ یادگاری
بە کاری زەخمەکەی شمشێری ئەبرۆت
هۆنراوە: #مەحوی