عەدنان کەریم

لە کەشتی عەقڵدا

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
326
بە باڵی حیکمەت بەرەو ماڵی دێوانەکان ئەفڕین
بە باڵی وەفا ڕووەو کووچەی جەفا دەفڕین
سوار بەلەمێکی ڕەش دەبین، دەڵێین با بڕۆین بۆ دورگەی سپی
سوار کەشتی خوێن دەبین و دەڵێین تۆ لەکوێی ئەی ئاسوودەیی
گوێ بە شەپۆلی هۆش هەڵدەخەین، ئێمە واین، دەچینە بەر لافاوی شاخ
ملوانکەی هۆشیاری دەکەینە مل، ئاگر لە زانین بەر دەدەین
ئێمە واین، ئێمە واین، ئێمە واین، ئێمە واین
فوو لە شمشاڵی هزر دەکەین، دەست لە نەزاکەت بەر دەدەین
دەڕۆینە بەر قاپی خودایان، تف دەکەین لە جوانی بەهاران
دەیژەنین کەمانی عەقڵ، دەبین بە خزمەتکاری دڵ
بە باڵی جوانی ڕووەو ماڵی دزێوان دەفڕین
بە باڵی ویقار ڕووەو کووچەی قەلەندەران دەفڕین
سوار بایێکی ڕەش دەبین و دەڵێین با بڕۆین بۆ بەهەشتی سپی
سوار باڵی ئاشووب دەبین و دەڵێین تۆ لەکوێی ئەی ئاسوودەیی
هۆنراوە: #بەختیار_عەلی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد