عەدنان کەریم

تاڤگەیەک لە عیشق

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
332
وەک تاڤگە باڵام گرتووە
لێوانلێوم لە عەشقی تۆ
شنە ئەکا خەیاڵی من
وەک بەهار پڕ بووم لە چرۆ
بەڵام لاولاوی ماچی تۆ
تک تک جوانیتی لێ ئەتکێ
تۆ ئەستێرەی کاروانکوژە
من تریفەی ڕژاوی ڕێ
کە بیر لە تۆ ئەکەمەوە
وەک کانییەک بریسکەم دێ
گڕی عەشقت لە دڵمایە
وەک مۆم لە دووریت کزەم دێ
دڵم پڕە لە شنەی با
چاوم پڕ لە گەڵای وەریو
شانم کەپری تاڵی قژت
سینگم باغچەی برژانگی تۆ
لێوم خەرمانی وردەماچ
سینەم پڕ لە هەناسەی تۆ
پڕم لە عەشق لە بۆنی بەی
لە دەنگی پیاڵەی پڕ لە مەی
وەک تاڤگە باڵام گرتووە
لێوانلێوم لە عەشقی تۆ
شنە ئەکا خەیاڵی من
وەک بەهار پڕ بووم لە چرۆ
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری