لەسەر باڵای لەیلایە بوومە پەندی دونیایەمردم بە گریان و زاری، شەو و ڕۆژم خەو نایەزوڵفت ڕەشە ڕیحانە، سینگت کارگی کەمایەخۆ منیش وەکوو مەجنوونێ نەماوم بۆ لەیلایەجار جارە دیدەم زارە، بەم ئێوارە شەدەی لارەگڕووی لێ گرتووم زارادەڵێم لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارەفەسڵێکی زۆر دڵگیرە نێوان مانگی بەهارانکوێستان دەڕازێنەوە خێڵان هەڵدەکشێن بۆ بناراندوو شت ئێجگار زۆر خۆشە بۆ سەبووری دڵدارانگەڕەلاوژەی شەوانە، هەڵپەڕینی ئێوارانجار جارە دیدەم زارە، بەم ئێوارە شەدەی لارەگڕووی لێ گرتووم زارادەڵێم لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارەنێوان مانگی بەهاران وەختی خێڵ بەرەوژوورەلە هاڕەی ئاوهەڵدێری کوێستانی سەرسنوورەورشەی بازنە و پاوانە خرمەی گوارە و بەرموورەقاقای کیژە عێڵاتیان لە نێو گوڵاڵەسوورەجارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارەگڕووی لێ گرتووم زارادەڵێم دەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە