عەدنان کەریم

ڕیشەی دڵ

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
353
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وەرە ساقی سەراپا بوومە تاری تۆ

مەقام:
دینت تۆشەی چەم، مەیلت تۆشەی دڵ
ڕازت تۆشەی گۆش، مەنزڵ وە مەنزڵ

بە چاوت کەوتووم، بۆ زاری تۆ ئاگر لە من بەر بوو
سپەندم هەر بسووتێم چاکە من بۆ چاوەزاری تۆ
عەزیزم ڕۆحی شیرینم، لەمن بۆچی کەناری تۆ
وەرە سەر هەردوو چاوی من کە سەروی جۆیباری تۆ
نەخۆشی چاوەکانت بووم و خەندەی تۆ سەبووری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵشەکەر باری لە زاری تۆ
لە لایەک تارە داوی دڵ لە لایەک مارە قەسدی سەر
چ سیحرێکە؟ عەجەب ماوم لە زوڵفی تاروماری تۆ
ڕەگ و ڕیشەی دڵم هەر دەنگ و ناڵەی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وەرە ساقی سەراپا بوومە تاری تۆ
هۆنراوە: #وەفایی
هۆنراوەی مەقام: #مەولەوی