بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵانم
تا بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی ڕەزانم
سەد جێ وەکوو بولبول بە جگەر داخی خەزانم
ئەی مەعدەنی شیر و شەکەر، ئەی گوڵبەر و دڵبەر
ئەی تازە گوڵی دارە گوڵی باخی جینانم
کەس سیڕڕی دەم و عیشقی میانی نەدەزانی
ئەشکم بووە غەمبازی هەموو ڕازی نیهانم
بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵانم
تۆ چونکە لە لەیلێ گەلێ شیرینتری بۆیە
مەجنوونی دەر و دەشتم و فەرهادی زەمانم
ئیشم هەموو ناڵینە لە ئێشی دڵی ڕێشم
کارم هەموو گریانە لەبەر دەردی گرانم
فەرمووی: کە لەگەڵ هاتم ئەتۆ ڕۆح بدە، چاوم
سا ساقی، دەسا جامێ کە هەروا نیگەرانم
جەزبەی نیگەهت خۆشی نەهێشتم بە برۆی تۆ
قیبلەم چووە تا مەستی مەیی پیری موغانم
تۆ چونکە لە لەیلێ گەلێ شیرینتری بۆیە
مەجنوونی دەر و دەشتم و فەرهادی زەمانم
ئیشم هەموو ناڵینە لە ئێشی دڵی ڕێشم
کارم هەموو گریانە لەبەر دەردی گرانم
بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵانم
تا بادی خەزان دایە گوڵ و بەرگی ڕەزانم
سەد جێ وەکوو بولبول بە جگەر داخی خەزانم
بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو ئەمن داخی دڵانم
هۆنراوە: #وەفایی