عەدنان کەریم

نەشئەی بادە

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
390
ئەپرسی بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ لێوڕێژی بادەی عیشقی تۆم، هەر بە تۆ مەستم
لە وەسفی خۆشەویستیتدا، زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی من چ دەربەستم
ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی وەرە سەیری دەروونم کە
لە دونیای خۆشەویستیتدا چ دەریایەکی پڕ هەستم
لەبەر سۆزی دڵم دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی، ئەگەر شادم ئەگەر مەستم
جگە لەو یادە شیرینەت سەرانسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم
بەهیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لەڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم
ئەپرسی بۆچی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ
ئەڵێ لێوڕێژی بادەی عیشقی تۆم، هەر بە تۆ مەستم
لە وەسفی خۆشەویستیتدا، زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی من چ دەربەستم
هۆنراوە: #کاکەی_فەلاح
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد