عەدنان کەریم

ئەوشار

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
238
ئەرێ ئەی ئازیز ئەرێ ئەی ئەی وەی
ئازیز ئەرێ ئەی ئەرێ ئەی ئەی ئەی ئەی وەی
هەی داد هەی داد ئای ئای
نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسیدا خەم نەبێ
چاکە ئەو لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ
لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە تێیدا نییە
باسی فرمێسک و هەناسە و شیوەن و ماتەم نەبێ
ڕۆژگاری سپڵە بۆ من بۆسەیەکی نایەوە
نەمدی هەر تیرێکی دەیهاوێ بەرەو سینەم نەبێ
ڕەنجی دووری دولبەرم بۆ کوشتنی من کافییە
گەر لە دنیادا ئەمن هیچ مەینەتی دیکەم نەبێ
ڕەمزی دڵداری لە زینێ فێر نەبوو یارم دەنا
کوا ئەوینداری وەفاداری وەکوو من، مەم نەبێ؟
شادی جارێکی بەمیوانی نەهاتۆتە دڵم
ڕەنگە خەڵوەتخانەیی خەم شوێنی نامەحرەم نەبێ
خۆم دەسووتێنم هەتا بەزمی خەڵک ڕۆشن بکەم
کێ لەڕێی خەڵکا وەکوو شاعر دەسووتێ شەم نەبێ
هۆنراوە: #هێمن
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری