عەدنان کەریم

چوارگا

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
231
تاقەتی بولبول لە حەد دەرچوو خودا بۆ گوڵ نەهات؟
مەرهەمی ئێش و فیراق و دەردەکانی دڵ نەهات
وا لە تاریکی شەوی هیجر و قوڕاوی مەینەتا
ماتڵم، بۆ ڕۆشنایی ئەختەری کامڵ نەهات؟
ئینتزاری خۆشە بۆ عاشق بە ئوممێدی ویساڵ
مردم و ئارامی قەلبی زار و بێ حاسڵ نەهات
تا لە پووشی دڵ گڕی شەوقی جەماڵت بەرنەبوو
مەنجەڵی سینەم بە زووخاڵی جیایی کوڵ نەهات
بۆ نەکەم شیوەن لە لای ئەو شۆخەوە تا ئەم دەمە
موژدەیی بۆ ئیمتینانی قەلبی بێ تامڵ نەهات
خۆ لەژێر بەفری فیراقا پووشی وشکی تەن ڕزا
ئەی خوا چی بکەم بەهاری عومری بێ حاسڵ نەهات
قوڕ بە سەردا بۆ نەکەم لەو ڕۆژەوە دونیا هەیە
کاری هیچ کەس زاریا وەک کاری تۆ موشکوڵ نەهات
هۆنراوە: #زاری
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری