عەدنان کەریم

ئارامی دڵ

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
291
مەڵێن: بولبول مەناڵێنە کە وا گوڵ گوڵشەنی چۆڵ کرد
دڵ ئارامی نەما چ بکا؟ کە ئارامی دڵان ڕۆیی
قیامەت بۆ دڵان هەستا کە چاوی مەستی وەرگێڕا
مەگەر ئازوردە بوو ساقی لە بەزمی مەیکەشان ڕۆیی
بە بێباکی دەمێکی هات و داخی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول، بەهار زۆر پێنەچوو ڕۆیی؟
سەحەر مەستانە هات بولبول بە شادی بۆ تەوافی گوڵ
کە دی باغ بێگوڵە، داغ بوو، بە سەد ئاهـ و فوغان ڕۆیی
نیگار هات دایە خەندە، کەوتە دونیا ئاهـ و ناڵەی من
بەهار هات خونچە پشکووت، دەنگی بولبول سوو بە سوو ڕۆیی
فیراقم کرد لە پاش تۆ، هیچ حەیاتم پێ نەما، قوربان
ژیانی من کە تۆی، مەعلوومە نامێنم، کە تۆ ڕۆیی
بە ناڵەی دڵ شیفام نایێ درێغ بۆ مەرهەمی جەرگم
لە زەنگی کارەوان چ بکەم دەلیلی کارەوان ڕۆیی
مەڵێن: بولبول مەناڵێنە کە وا گوڵ گوڵشەنی چۆڵ کرد
دڵ ئارامی نەما چ بکا؟ کە ئارامی دڵان ڕۆیی
هۆنراوە: وەفایی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری