عەدنان کەریم

ئاگری عیشق

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
330
ئاگری عیشقت لە ڕووحم بەربووە سەر تا قەدەم
وەک نەیستان هەر دەسووتێم مات و خامۆش بێسەدا
چەند بە ناز دێی و دەچی سەرخۆش و شۆخ و شەنگ و مەست
ئەی گوڵی نازدار، ئیلاهی، بای خەزانت لێ نەدا
باغ دەبێ هەر گوڵفرۆش بێ، یار کە دێتە پێکەنین
یان دەبێ عەنبەر بە با دا، ئەو کە زوڵفان با دەدا
هیندوویی خاڵت وەنێو باخی جەماڵت کەوتووە
باخەوان خانەخەراپ بێ! بۆچ گوڵستان بەر دەدا؟
دین و دڵ سەبر و قەرارم چۆتە ڕێگای یەک نەزەر
تۆ بڵێی ئەو شۆخە وا سەرمەستە قەت بێتە ڕەدا؟
قەت نەهاتە دەست و جارێ نەبوە ئارامی دڵم
تا قیامەت داخی زوڵفانت لە جەرگی ئێمەدا
بۆچ برۆم لێ تێک دەنێی ڕووت وەردەگێڕی چاوەکەم
کەعبە کەچ بوو قیبلە گۆڕا، ماچێکم لەو لێوە دە
لە سینەمدا چ شیرین دڵ دەناڵێنێ بە مەحزونی
وەرن لەو شینە گوێبگرن، وەرن لەو شینە گوێبگرن
لە شین و شێوەنی نەیدا
هۆنراوە: #وەفایی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری