لە بۆنی زوڵفی تۆ مەفتوونم ئەی گوڵ
لە ڕەنگی ڕوویی تۆ دڵخوێنم ئەی گوڵ
منی عاشق لە عیشقت بێ قەرارم
ئەتۆ وەک لەیل و من مەجنوونم ئەی گوڵ
وەرە ڕۆژێ کە دیدارت ببینم
بە دیدارت خەریکی گوڵچنینم
لەلام بێ دانیشە بە مانگ و ساڵان
هەتا تێرت ببینم نازەنینم
وەرە ئەی دڵ سووتاو پێکڕا بناڵین
وەرە پەروانە توخوا با بناڵین
لە عیشقی شاگوڵی ڕەعنا بناڵین
لە دەستی یاری بێ پەروا بناڵین
لە بۆنی زوڵفی تۆ مەفتوونم ئەی گوڵ
لە ڕەنگی ڕوویی تۆ دڵخوێنم ئەی گوڵ
منی عاشق لە عیشقت بێ قەرارم
ئەتۆ وەک لەیل و من مەجنوونم ئەی گوڵ
هۆنراوە: #باباتاهیر_هەمەدانی