عەدنان کەریم

فەسڵی گوڵان

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
214
هات فەسڵی گوڵان، بولبولی دێوانە لە کێیە؟
شەو ڕۆیی ئەدی عاشقی پەروانە لە کێیە؟
تەفرەم مەدە بەم سەروە کە وێنەی قەدی تۆیە
سەرو و سەمەن و لەنجەیی جانانە لە کێیە؟
مەستم بە هەوای عەنبەری دوو زوڵفی سیاهت
بۆیی سەمەن و سونبول و ڕێحانە لە کێیە؟
دەنگی دەف و ئاوازی نەی و زەمزەمی ساقی
موتریب بە فیدات بم ڕەهی مەیخانە لە کێیە؟
فەرمووی بە تەبەسوم وەرە وا جەژنی ویساڵە
بێ تەوفی حەڕەم جەژنەیی قوربانە لە کێیە؟
هات فەسڵی گوڵان، بولبولی دێوانە لە کێیە؟
شەو ڕۆیی ئەدی عاشقی پەروانە لە کێیە؟
تێنووم بە لەبی کەوسەر و ساقی کەرەمت بێ
غەمزە و نیگە و بادە و پەیمانە لە کێیە؟
وای فەرموو گوڵم عەونی زەدەی دەستی نیگارە
ئەم دەنگ و سەدای ناڵە و گریانە لە کێیە
هات فەسڵی گوڵان، بولبولی دێوانە لە کێیە؟
شەو ڕۆیی ئەدی عاشقی پەروانە لە کێیە؟
هۆنراوە: #عەونی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری