مەقام:
من سەرم گەرمی شەرابی عەشقە بۆچی بێ مەزەم
من مەزەی مزری هەنار و سێوی ئەو بانەم دەوێ
ئای دۆست
چوونکە گیانم وا لە کۆڵدا، کوورەیە ناخی دڵم
بۆ ئەوەی دڵ دابمرکێ یاری دێوانەم دەوێ
ئای دۆست
هۆنراوەی مەقام: #حەسیب_قەرەداغی
خەمی خۆم نییە خەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ ئاشق ئازیزم بە خاڵت بووم دیدەکەم
مەڵێ شێتە و شێتی تۆمە
دەس هەڵناگرم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە
مەیلت نانێم تاکوو ماوم
دڵم، بەندی زوڵفی تۆمە
دیل و شیدای عەزیزم قامەتی تۆم دیدەکەم
قامەتی من بۆیە کۆمە
دەس هەڵناگرم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە
وەکوو بولبوول دەناڵێنم
هاوار و شین و ڕۆڕۆمە
کە دووریش بم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
دڵم، شەیدا و عاشقی تۆمە
دەس هەڵناگرم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە