عەدنان کەریم

مەقامی سەفەر

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
274
ئەی گیانە
دیارم دەیری عەشقە، جێ بە سووتن بێ لەوێ دەگرم
کە من مشتێ چڵ و چێوم، گیانە، بە چی بم، کەڵکی کێ دەگرم!
ئۆی، ئەی گیانە
نەگەییە دامەنی دەستی دوعا ئۆف، جا دەبمە خاکی ڕێی
ئۆف تەریقەی گۆشەگیری بەردەدەم، ئەمجارە ڕێ دەگرم
ئەی گیانا کە دادی یەئسی خۆمم بردە لا، ئەم عارفە توند بوو
ئۆف وتی ئاخر سبەینێ جەژنە، خوێنی تۆ لە پێ دەگرم
ئۆف ئەی گیانە لە ڕووسووری عیبادەت ئۆف لام و ڕووزەردی خەجاڵەت مام
ئۆف بە ناوی سێوی ناوم باغەوان و من بەهێ دەگرم
ئەی گیانە لەسەرخۆ چوونە، شەیدا بوونە، قوڕ پێوانە، سووتانە
ئۆف هەتا مردن، موحیببەت ئێشی زۆرە، ڕیزی لێ دەگرم
ئەی گیانە چ شۆخە ئاگرم تێ بەردەدات و پێم دەڵێ: یا شێخ!
ئۆف بە خاشاکی دەوت شوعلە، عەسامە دەستی پێ دەگرم
ئۆف ئەی گیانە کە سینەی ڕێشمی بەو تێغی نازە ئەنجن ئەنجن کرد
ئۆف وتی: پەژموردەیە ئەم لالەزارە، ئاوی تێ دەگرم ئۆف
ئۆف شوکر هوشیارە مەحوی، ئۆف تێ دەگا دنیا خەراباتە
ئۆف کە بەدمەستی بکا ئەهلی، خراپەی بۆ چی لێ دەگرم
هۆنراوە: #مەحوی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری
پێداچوونەوە: چریکەی کورد