عەدنان کەریم

بەرەو ئاسۆ

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
301
سۆفی گۆشەی خانەقا بووم ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و دڵکەش و بەرزە بەڵام
گیانەکەم! من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەم قەدەم
هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوولێنێتەوە هەستی دەروون
زەردەپەڕ، کاروانکوژە، تاریک و ڕوونی سوبحدەم
ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵ بەدەم
کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە؟
گا لە دەشتی گەرمەسێر و گا لە کوێستانی گەدەم
وەک شەپۆڵی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییە
گێژ دەخۆم، پێچێ دەدەم، من ڕۆڵە کوردی ئەم سەدەم
سێبەری مەرگم لە پێشدایە و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگە جێگام، هەر تل ئاسا بێ قەدەم
من بەرەو ئاسۆ بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وە شەیتانی دەدەم
سۆفی گۆشەی خانەقا بووم ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم ئێستە مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و دڵکەش و بەرزە بەڵام
گیانەکەم! من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەم قەدەم
هۆنراوە: #هێمن موکریانی
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری