قادر ئەلیاسی

دوورەوڵاتی

بە دەنگی: قادر ئەلیاسی
شێوەزار: سۆرانی
278
لە ئەم نامۆ وڵاتە مات و گێژم
چلۆنم لێ ڕادەبووری؟ چۆنی بێژم؟
خەم و شادیم دەپرسی گەر چلۆنن!
ئەمم خەمڵیوە، تەرمی ئەو دەنێژم
لە دووریی نیشتمانی خۆشەویستم
بە ڕۆژ خەمناک و شەو خوێناو ئەڕێژم
تەریدەی کوردەواریم بۆیە هەر دەم
بژێوم مەینەتە و ژاراو ئەچێژم
ئەوێستاکەش بەرەو خاکی وڵاتە
هەموو کات و دەمێ ڕووگەیی نوێژم
دەبێ هەر بێمەوە داوێنی پاکت
لە کورتی گەر نەدا عومری درێژم
هۆنراوە: ئەنوەرخان سوڵتانپەنا
زۆر سپاسی مامۆستا قادری خۆشەویست دەکەین کە دەقی ئەم گۆرانییەی بۆ ناردین.