عەدنان کەریم

پەرێشانم

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
450
پەرێشانم من دەناڵێنم
پەرێشانم من دەناڵێنم، فرمێسکی چاوان دەبارێنم
هەموو عومری خۆم لەسەر دانا، لە تاوانت بووم بە دێوانە
نازانم چۆنی بکەم چارە، دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم، بە دەردی دڵ من گرفتارم
دەڵێن مەجنوون جەوری کێشاوە، لەدوای لەیلا ڕۆحی داناوە
گوڵم چت کرد چۆن دەبێ وابێ، دڵی مەجنوون شێتی لەیلا بێ
نازانم چۆنی بکەم چارە، دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم، بە دەردی دڵ من گرفتارم
دڵم شێوا کێ بوو شێواندی، گوڵم شەمزا کێ بوو شەمزاندی
ئەوە لەیلا کۆچ دەکا لێرە، نەما گوڵشەن خێڵ بەرەوژێرە
نازانم چۆنی بکەم چارە، دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم، بە دەردی دڵ من گرفتارم
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری