عەدنان کەریم

ئاواتێک

بە دەنگی: عەدنان کەریم
شێوەزار: سۆرانی
217
توخوا گیانەکەم، لەگەڵ بەیان زوو
بمگەینە کۆشکی بەرزی ئارەزوو
وەک پەیکەرێکی دەستکردی خوایی
بمخەرە ژینی پڕ دڵنیایی
وەرە بەر دەرگە بە چاوی پڕ خەو
هەر بە پۆشاکی فریشتەیی شەو
هەناسەیەکی بۆنخۆشی لێوان
بپڕژێنە سەر پەڕەی گوڵی ژیان
با بە یەک خەندەی پاکی بێ گرێ
مووچڕکێ دڵم وەکوو دیل بگرێ،
تا کپ کا داخی شەوی درێژم
کە خورپەی دڵم بۆت هەڵدەڕێژم
هۆنراوە: #عەبدوڵڵا_پەشێو
ناردنی دەق: ئاسۆ پیری