زیاد ئەسعەد

حەیران و هەر تۆی قسەی عیشقم

بە دەنگی: زیاد ئەسعەد
شێوەزار: سۆرانی
398
حەیران دەرێ
ئای ئای... بابە دەرێم حەیرانەکەی من کارمامزێکی غەدداری چاوئەسمەرە ئای ئای...
دە ئەوجا دەرێم بابە من دەمگۆ دوێنێ لە جێژوانێ دەگەیشتمە نازدارەکەی خۆم
گەلێ عاجز بوو دیار بوو مەیلی لە شەڕە
دیسان دەمگوت کیژێ چییە لۆ مەیلێ جارانت نییە بەس بە من برێ چ باسە چ خەبەرە؟
دەیگۆ هەتیم تەواوێ ئوممەتێ محەممەدی گەمانم پێ دەکەن دەرێن ما ئەتۆ چ عەیبتە؟
شەلی؟ سەقەتی؟ کۆری؟ ئەو هەتیمە لاوەی تۆ هەندە چاو لە دەرە!
دە ئەوجا دەرێم بابە دیسان دەمگۆ حەیران کیژێ خەمێ مەخۆ سبەینێ باو و برایێ خۆ دەنێرمە کن بابت بەرکوو داخوازییێ تۆم لۆ بکا
دەرێم شەوێ زستانێ گەلێ دوور و درێژە
لۆ خۆ لەسەر بالیفێ گەلێ دەکەین ئەوسەر ئەوسەرە ئای ئای... گەلەک خەتەرە

حەیران دەرێم بابە حەیرانەکەی خۆم دەشۆپێنم بە کوریکەکی شین دەبوو لە دەشتی هەولێرە
دە ئەوجا دەرێم بابە دیسان حەیرانەکەی خۆم دەشۆپێنم بە کوریکەکی شین دەبوو لەو دەشتەی هەولێرە
چەتیو حەیران گەلە بە گلە و گازاندە بوو دەیگۆ من لە عالەمێم زانییە تو جووتێک شەمامانت گرتییە
چەتیو حەیران خەبەری دەناردن دەیگۆ من لە عالەمێم زانییە تو جووتێ یارانت گرتییە یەکیان ناوی شەمامە و ئەوی دی ناوی شلێرە
حەیران دەرێم بابە من مالام*؟؟؟ دەگۆت و نەمدەگۆتەوە کیژێ ڕاستە بەران شەرتییەکت دەکەم بە لانک ژینی
ئەوی دی شەوێ زستانێ نە وەکوو سەربانێ گۆ*؟؟؟ درۆ پێی بکا لۆ خۆ هووردە هووردە سەربانی پێ بگێڕە ئای ئای گەلەک خێرە

هەر ئەمنم ئەو کەسەی ژینی بۆ تۆ ماوە
حەز لە کەس ناکەم قەت تاکو دونیا ماوە
هەر تۆی قسەی عشقم توخوا مەمخە لاوە
هاوار مەمخە لاوە جەرگم سووتاوە

ڕەنگزەرد و چاو بە گریانم بەخودای بێ تۆ
بێدەنگ و مات و غەمبارم وەڵا بێ تۆ
جا بۆچیمە ئەمن ئەو ژیانە بێ تۆ
ئەو ژیانە بێ تۆ تۆی قسەی عشقم
ئاخ جا بۆچیمە ئەمن ئەو ژیانە بێ تۆ
ئەو ژیانە بێ تۆ تۆی قسەی عشقم

هەر تۆی خۆشەویستم بە دڵ دەتپەرستم
هەر ئەتۆی تەکیەگاهی شێعر و هەڵبەستم
بە یادی دوو چاوت بەخودای بێ مەی مەستم
وەڵڵا بێ مەی مەستم تۆی قسەی عشقم
بە یادی دوو چاوت وەڵڵا بێ مەی مەستم
بەخودای بێ مەی مەستم تۆی قسەی عشقم

*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس