عەلی کەردار

کیژ دەڵێ خۆشم دەوێی

بە دەنگی: عەلی کەردار
شێوەزار: سۆرانی
360
بەو گوارەی بە گوێتەوە وەختە سوێم بۆت بێتەوە
سنگت بەفری کوێستانێ بە شنەی با دەتوێتەوە
کەللەی سەرم لێوە بوو ئەو عەترە بەکوێتەوە
کیژ دەڵێ خۆشم دەوێی هەر دەڵێ خۆشم دەوێ
میوانی ڕۆژ و شەوێ
لە من و لە کابرای مێردت کێهامانت خۆش دەوێ
ئەو حەیفە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ
ئەو داخە ئەمنی کوشتووە دانیشتووی سەر بە هەوێ

کێچاوە و گابازەڵە خۆشم ناوێ دەغەڵە
موسەلسەلی سەنگینە سێ خەشابی دەگەڵە
دەستم بۆ زیارەت دەبێ چونکە فێرەو باغەڵە
هەر دەڵێ خۆشم دەوێی کیژ دەڵێ خۆشم دەوێ
میوانی ڕۆژ و شەوێ
لە من و لە کابرای مێردت کامەمانت خۆش دەوێ
ئەو حەیفە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ
ئەو داخە ئەمنی کوشتووە دانیشتووی سەر بە هەوێ

یا مووسای کێوی توورێ لە پوورێ دەچمە ژوورێ
خودا لە گولەی نەبوورێ
زۆر دڵی ئەو گوڵەی دەشکێنێن بۆ شیری بزنە سوورێ
هەر دەڵێ خۆشم دەوێ کیژ دەڵێ خۆشم دەوێ
میوانی ڕۆژ و شەوێ
لە من و لە کابرای مێردت کێهامانت خۆش دەوێ
ئەو حەیفە ئەمنی کوشتووە دانیشتووی سەر بە هەوێ
ئەو داخە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ

بەفر بە بای دەتواوە ڕوومەتت شەکری خاوە
کافرم جووم یان ئەرمەنیم شادەم بەو گوڵەی هێناوە
بەلەکت وڕەی لۆکەی هەلاج هەڵیپێچاوە
کیژ دەڵێ خۆشم دەوێی هەر دەڵێ خۆشم دەوێ
میوانی ڕۆژ و شەوێ
لە من و لە کابرای مێردت کێهەمانت خۆش دەوێ
ئەو حەیفە ئەمنی کوشتووە دانیشتووی سەر بە هەوێ
ئەو داخە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ

بە غەمزە پێدەکەنێ زولفت زەردی مەعدەنێ
زولفت زرێی قۆشەنێ
بەرەی کوڵمەیان گرتووە نایەڵن ماچم دەنێ
دەمت بە دمییەوە نێم سقاوەخانەی ڕەنێ
با هەردووک چاوم کوێر بێ شەوێ دەنووی بەتەنێ
هەر دەڵێ خۆشم دەوێی کیژ دەڵێ خۆشم دەوێ
میوانی ڕۆژ و شەوێ
لە من و لە کابرای مێردت کێهامانت خۆش دەوێ
ئەو حەیفە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ
ئەو داخە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ

دەردت وێم کەوێ ئامین لێت بڕیوم هێز و تین
بە قورئانی سەرپەڕشین
خۆ کوتم ماچێکم دەیە دنیا هیچ نییە هەر دەمرین
چرکەچرکی مەمکت دێ هەر وەک سەعاتی لۆگین/لۆنژین
کیژ دەڵێ خۆشم دەوێ میوانی ڕۆژ و شەوێ
لە من و لە کابرای مێردت کاممانت خۆش دەوێ
ئەو حەیفە ئەمنی کوشتووە دانیشتووی سەر بە هەوێ
ئەو داخە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ

سۆنەی گەردن مراوی خاسەکەوی سێوئاوی
کێ تفەنگی لە ملی داوی
با هەردووک چاوم کوێر بێ بۆ من ئیزنیان نەداوی
دەستت بە عومری بگرێ بابە گەورەی گراوی
کیژ دەڵێ خۆشم دەوێی هەر دەڵێ خۆشم دەوێ
میوانی ڕۆژ و شەوێ
لە من و لە کابرای مێردت کێهامانت خۆش دەوێ
ئەو حەیفە ئەمنی کوشتووە دانیشتووی سەر بە هەوێ
ئەو داخە ئەمنی کوشتووە دانیشتووە سەر بە هەوێ
سەعاتی لۆنژین: مارکەیێکی زۆر بەناوبانگی کاتژمێرسازیی وڵاتی سویسڕایە
گراوی: گوندێکی سەر بە ناوچەی خەلیفانی مەهاباد
گابازەڵە و کێچاوێ: دوو دێی سەر بە شاری مەهابادن
وڕە: لۆکەی تازە هەلاجیکراو
زەرد: جۆرە کانزایەکەی تێکەڵاوی مس و ڕۆحە؛ برنجە
زرێ: قەڵغان