تاهیر خەلیلی

خاسەکەو

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
330
لێیگەڕێن با باڵ و پەڕی جوان بکا
لەو کەلە با بانگی ڕەفیقان بکا
لێیگەڕی با دەندووکی بە بەرد تیژ بکا
غوڕڕە بکا بانگی کوڕ و کیژ بکا

خاسەکەوێ لەو کەلە* هەڵنیشتووە
خاڵی ڕەش و سووری بە جووت ڕشتووە
ڕاوچی هەمووی لەو کەوە دەرکەوتووە
بۆچی دزە؟ جەردەیە؟ کێی کوشتووە؟

بۆچی کەویش مافی ژیانی نییە؟
حەقی کەژ و کێوی جوانی نییە؟
خاوەنی ئەو کێو و کەژە هەر کەوە
نەزم و نیزامی کەژ و کێو هەر بەوە

خاسەکەوێ لەو کەلە هەڵنیشتووە
خاڵ ڕەش و سووری بە جووت ڕشتووە
ڕاوچی هەمووی لەو کەوە دەرکەوتووە
بۆچی دزە؟ جەردەیە؟ کێی کوشتووە؟
پاکی گوناهی کەوی خۆش خەتتوخاڵ
ژینی بە ئازادی لە نێو دڕک و داڵ
باعیسی قەتڵی چییە؟ بیستوویەتی
ژینی بە ئازادییە ویستوویەتی

هۆنراوەی مەقام: ئاوات
هۆنراوەی بەستە: سەید کامیل ئیمامی
*: لە هۆنراوەی شاعیردا «کەژە» هاتووە