بریندارم دەناڵم پڕ بە دیدەی خەیاڵم
بۆچی ناپرسی حاڵم پەرێشان و ئەڤداڵم
هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە
بەهارە خەمڕەوێنە دنیای شیرین شیرینە
کەژ و کێوان ببینە بڕوانە چەن ڕەنگینە
هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە
دەردی من چەن گرانە دەردێکی بێ دەرمانە
دەروونم پڕ لە ژانە دڵم مەکۆی غەمانە
هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە
بڕۆ ببینە یارێ ئەو یاری گوڵ ئۆزارێ
خوێن لە چاوم دەبارێ لە دووری دیدەی یارێ
هەی نایە نایە نایە چارەی من و تۆ نایە، ئەرێ بۆ نایە
شەوانە ئەو دەمانە لە کاتی بەربەیانە
وەکوو پیری مەیخانە دەست بە پیاڵە و پەیمانە