کەماڵ محەمەد

بڕیاری چی بەم

بە دەنگی: کەماڵ محەمەد
شێوەزار: سۆرانی
368
بڕیاری چی بەم چۆن خاک جێ بێڵم
بێ خاک ئاوارە و دێوانە وێڵم
ئەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
خاکی غەریبی ئاو و گڵم بێ
بە بیماری بە دڵتەنگی لە تاریکی شەوی تارا
لە غەریبی دەناڵێنم لە دەرد و ئێش و ئازارا
ئاخ لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم

خۆزگە پێش مەرگ و ماڵاواکردن
شاد دەبوومەوە بە دۆست و دوژمن
ئەوسا پێم خۆش بوو مەرگی هەتایی
نەک لە دووروڵات خەمی تەنیایی
بە بیماری بە دڵتەنگی لە تاریکی شەوی تارا
لە غەریبی دەناڵێنم لە دەرد و ئێش و ئازارا
ئاخ لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم

سەرانسەر دنیا ناڵین و شینە
تەنیا و ئاوارەم ماوم لەم ژینە
نە دەستی ئازار یەخەم بەرئەدا
نە باخی ژینم چرۆ دەرئەکا
بە بیماری بە دڵتەنگی لە تاریکی شەوی تارا
لە غەریبی دەناڵێنم لە دەرد و ئێش و ئازارا
ئاخ لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم