محەمەد ماملێ ناسر ڕەزازی

بە بۆنەی تۆوە لەم شارە وێڵم (هەر کوردم)

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
914
بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەڕەب لە عێران و ڕۆم
بە بۆنەوە تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
کوا دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم
بە بۆنەوە تۆوە ئەمن لەم شارە وێڵم
کوا دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم

کۆک و پۆشتە بم ڕووت و ڕەجاڵ بم
کۆشکم دە قات بێ وێرانەماڵ بم
بە بۆنەوە تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
کوا دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم

ساغ بم جحێڵ بم بگرم گوێسانان
یان زار و نزار لە نەخۆشخانان
بە بۆنەوە تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
کوا دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم
بە بۆنەوە تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
کەی دڵم دێڵێ کە تۆ بەجێ بهێڵم

لاوەکان، گەورەکچان، نازداران
دڵبەران دڵتەڕەکان، دڵداران
دە مەڕۆن تاوێک بمێنن لێرە
فاتیحایەکی بخوێنن خێرە
لە نێو ئەم گۆڕە هەژار نێژراوە
زۆر لە ڕێی ئێوە جەفای کێشاوە
ژینی خۆی کرد فیدای خۆشیی کورد
لە ڕێی ئازادی بە ناکامی مرد
توخودا کاتی ئازادیو ستاند
توخودا کاتی کە ئازادیو ستاند
ڕەگەزی خوێنمژرەکانو هەڵقەند
کیژ و کوڕ هەرچی بەلاما لادا
پێم بڵێ و پایێ بە قەبرم دادا
ئەی هەژار بەسیەتی مردن هەستە
موژدە بێ مەوتەنەکەت سەربەستە