بێ وڵات خۆم ئای دەربەدەر خۆم
بڵێن بە بووکی تازەی یەک شەوەم گەر هاتە سەر نەعشم
نەڵێ خۆی بۆ وەتەن کوشت و لە ڕێی عەشقی منا نەژیا
دڵە گیان وەزیفەم بوو لە پێناوی وڵاتێکا
ئەرێ دڵە گیان وەزیفەم بوو لە پێناوی وڵاتێکا سەرم بەخشم
کە تۆی پەروەردە کرد بۆ من لە داوێنی چیا و کەژیا
ئەگەر خوای گەوڕە بەخشی بە تۆ هەتیوێ پێی بڵێ ڕۆڵە
لە من فرمێسکی ویست باوکت لە تۆش داوا بکا تۆڵە
لە من فرمێسکی ویست باوکت لە تۆش داوا ئەکا تۆڵە
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وادیارە ئێستاش لە من تۆراوە
کە دێتە یادم ژیانی جاران
خۆشی و ڕابواردن لە سای چناران
یا پێک نۆشینی بادەی دڵداران
عەشقت ئەڕێژم وەک ئاوی باران
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وادیارە ئێستاش لە من تۆراوە
کە دێتە یادم بەندی تەناوی
یا زوڵفی ڕەش و ئەگریجەی خاوی
یا کوڵمی گەش و نەرم و نیانی
شێت و شەیدامە هەر دەم لە تاوی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وادیارە ئێستاش لە من تۆراوە
کە دێتە یادم شەوانی شادی
کاتی سەیران و خۆشی و ئازادی
وەکوو دێوانە سەرم جێماوە
کێوان دەپێوم بە نامورادی
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە
وادیارە ئێستاش لە من تۆراوە