فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
چاوەکەم دوو چاوی مەستت پڕ لە سیحر و جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی ئارەقی یەزدانییە
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت موزیکایە بەستەیە گۆرانییە
گەرچی دڵداری لەم عەسری تازەیە ئەفسانەیە
هەر بە تەنها بۆ کوڕی خاوەن تەلار و ئانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
هەر بە تەنها خۆشەویستیت شک دەبەم ئەی چاوەکەم
سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە