مستەفا دادار

ژن

بە دەنگی: مستەفا دادار
ئەلبۆم: ژن
شێوەزار: سۆرانی
343
ژنە کە جیلوەیی حوسنی بە عیشق ئەکا پەرواز
ژنە کە قووەت ئەخاتە خەیاڵی ڕەقس ئەنگیز
ژنە مووەللیدی عیشق و ژنیشە عیشق نەواز
ژنە کە تاری ڕوبابی حەیات ئەکا تەهزیز

سەمای واسیعی دڵ گەر لە ژن بکەی خاڵی
تەجەللیاتی بەدایع غرووب ئەکا دەیجوور
بەسەر سەمایی تەهیدا گوشاد ئەکا باڵی
لە کەوکەبی ئەمەلت ون ئەبێ تەبەسسومی نوور
ژنە کە گەوهەری سەر تاجی ئیحتیرامە ژنە
بە نووکی نەشتەری ئەڵماسی عیشق و غەرام
خوتووتی قودسیەتی حەککراوی قەلبی منە

بە سیحری خاریقی ژن پڕ قریحەمە ئیلهام
لە کونجی خاتیرەما تا ژنێکی شۆخ نەکا
پەری سیفەت بە پەلوپۆی جەماڵەوە جیلوە
لە کوێ لە سەتحی زەمینا لە سینەیی فەلەکا
ئەبێتە مەنبەعی شیعرم بەدایعی ئەشیا؟
هۆنراوە: گۆران
ئەلبوم: ژن
سەرچاوەی دەق: ڤەژینبوکس