ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە
لاوان بە عەشق دەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە
خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد
مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک دەبرد
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جێژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە