گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە لۆ لۆ
گۆوەندە زەماوەندە دڵم بەندە بەو دەم قەندە لێ لێ
سەر و رۆح دانانە مەجلیسی شێرانە
ئەمن ژیانی وام بۆچییە چ ژینە و چ ژانە
ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم کە جەژنی قوربانە
خزمینە غەمی ژینە دڵ حەزینە دڵ برینە بەو مسکینە لێ لێ
خزمینە غەمی ژینە دڵ حەزینە دڵ ئاورینە لێ لێ
سەر و ڕۆح دانانە مەجلیسی برایانە
ئەمن ژینی وام بۆچییە چ ژینە و چ ژیانە
ئەو جەژنە بە بێ تۆ من ناکەم بە سندانە
من ئەو جەژنە بە بێت ناکەم بە قوزەڵقورت و زیندانە
کوڕ دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە
لە بەحرانم دەگەڕێتەوە گەمییە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە کەلەکە
لە عالەمێ خودایا بە تاڵان دەچێتەوە بەژنێکە باریکە و دە دوو چاوێ بەڵەکە
لە منی هەژار بە تاڵان دەچێتەوە بەژنێکە باریکە و دە دوو چاوێ بەڵەکە
دلا لۆ لۆ لۆ هەی دەلالۆ دەکو ماڵە بابت وێران بیت
خزمینە دڵ غەمبارە غەمی یارە مەم هەنارە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ
دڵم زارە بێقەرارە بۆ ئەو نازدارە بێقەرارە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ
سەر و ڕۆح دانانا مەجلیسی شێرانە
من ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم دەکو بە سندانە
ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم دەکو بە زندانە
خزمینە دڵ شکاوە یار تۆراوە رۆح نەماوە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ
عەقڵم وەڵا گۆڕاوە عەقڵم بیللا گۆڕاوە دڵ پچڕاوە لێم تۆراوە دلا لۆ لۆ لۆ لۆ
ئاخ سەر و ڕۆح دانانا مەجلیسی شێرانە
من ئەو جەژنە بە بێ تۆ ناکەم دەک بە سندانە
گەر ئەو جەژنە بە بێت بکەم بۆ من برک و ژانە
ئاوری تێ لە من بەرداوە شاهید بن قوربانە