هەستە با بڕۆین بۆ داوەتێ داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا خۆشە گەڕی لەسەر دڵانە
وا چاکە و وا سەڵاحە تاوێک بێیە ئامێزێ
هاوار حەزرەتی غەوس ئەو گوڵەم بپارێزێ
قەولە دیاریم بۆ بێنێ جا گوڵم وا لە تەورێزێ
هەستە با بڕۆین بۆ داوەتێ ماندوو نەبی نەوەستی
گوێگرە خرینگە و هۆرەی دێ کاروان دەڕوا بە مەستی
حاڵی بووی لە لەرزینم یەخەت لادە بتبینم
چم کردووە لێوئاڵێ دەکولێنییەوە برینم
خۆ من وەک کاکە مەمی عاشق بە خاتووزینم
هەستە با بڕۆین بۆ داوەتێ داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا خۆشە گەڕی لەسەر دڵانە
ڕۆحت بردووم یەکجاری چاوجوان تاقانەی شاری
دەمت خونچەی خەندانە تێیدایە دوو ڕیز مرواری
چ خەتایێک ڕوویداوە بەینێکە لێم کەناری
کچە کوردەی موکریان چەندە ناسک و نازداری
هەستە با بڕۆین بۆ داوەتێ داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا خۆشە گەڕی لەسەر دڵانە