حەسەن زیرەک

ساز بن با بچینە داوەتێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
280
خاڵێ لەسەر سینگییە لە هیچکەس مەعلووم نییە
گرد و منەوەر و جوانە نیو لیرەی پەهلەوییە
ماڵیان لە گۆشەی سابڵاغە لە کن چرا بەرقییە
سوێندت بۆ بخۆم بەو قوڕعانە جوانی وەک یارم نییە
چەندە جوانە چەند مەحبووبە خوشکە چکۆڵەی حوسنییە
ساز بن با بچین بۆ داوەتێ داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا خۆشە گەلێ لەبەر دڵانە

بۆخۆم دوورم نایگەمێ کەس نییە وڵامەی دەمێ
کەس نییە وڵامەی دەمێ کەس نییە وڵامەی دەمێ
جووتێ ئەبرۆی پەیوەستن کەوتوونە ژێر پەرچەمێ
سەبر و هۆشی لێ بڕیوم خستوومیە بەحری غەمێ
سووچی عەباکەت لادە دەی مانگ دەردەچێ لە تەمێ
ساز بن با بچین بۆ داوەتێ داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا خۆشە یەکجار لەبەر دڵانە

نەرم و نۆڵ و گرد و مرد داوای دوو ماچم لێ کرد
کوڵمەی سێوی لاسوورە تێیدایە خاڵی ورد ورد
دە ڕەبی ماڵم وێران بێ من کفری وام بۆچی کرد
ئاوری لە من بەرداوە یارم گلەیی لە من کرد
ساز بن با بچین بۆ داوەتێ داوەت خۆشە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا جوانە گەلێ لەبەر دڵانە

سەعات لە هەشت و حەوت دیتم و چاوم پێی کەوت
گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت
ئەی گرتم دوو ماچم لێ سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت
خودا بەوە ڕوحمی کرد سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارم وێ دەکەوت
ساز بن با بچین بۆ داوەتێ داوەت خۆشە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا جوانە گەلێ لەبەر دڵانە

نەبوو بڵێی جارێ دابنیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
نەبوو جارێ بڵێی دانیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد نەحلەت بێ لەو حاڵەتەم دەس لە مەمکان دەکەم گیر
جا چی بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جحێڵ و ئەمن پیر
ساز بن با بچین بۆ داوەتێ داوەت خۆشە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا جوانە گەلێ لەسەر دڵانە

دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەراب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو لەعنەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
ڕوحمی خودات لە دڵ نییە کافری بێ دین و ئیمان
ساز بە با بچین بۆ داوەتێ داوەت گەرمە و خۆمانە
شایی و گۆوەندی وا خۆشە گەلێ لەبەر دڵانە