
بێوەفایی تۆم بە ڕۆژا سەد کەڕەت بیر دێتەوە
بۆیە زامی دڵ هەموو دەم دێتە سوێ و دەکولێتەوە
لێی گەڕێ با بێ و بسووتێ دڵ بە شەمعی ڕوومەتت
ئەو پەپوولە بێزمانە تا بە کەی بوخلێتەوە؟
پڕ تەمە داخی گرانم نەوبەهاری ژینەکەم
کێ دەڵی بەفری نساری ئەو کەژە دەتوێتەوە؟
ژینەکەم ئاڵۆزە وێنەی ماشەرێکی دەس مناڵ
گش گرێپووچکەی ژیانم هەر بە تۆ دەکرێتەوە