چەنگیز سیگارچی

بۆ دەڕۆی

بە دەنگی: چەنگیز سیگارچی
شێوەزار: سۆرانی
359
تۆ لە نێو چاو و دڵی مندا ڕواوی بۆ دەڕۆی؟!
ماڵی دڵ ئی خۆتە کەنگێ دەرکراوی بۆ دەڕۆی؟!
کێ لە دەرد و ڕاز و ڕەمزی ئەو دڵەی تۆ تێ دەگا
من دەزانم توش وەکوو من دڵ شکاوی بۆ دەڕۆی؟!
کوا لەوێ دەکرێ بە ئاواتی دڵت ڕاگەی گوڵم
لێرە هەر توم خۆشەویستی بەند و باوی بۆ دەڕۆی؟!
دەستەمۆ نابێ شەپۆلی ئەو خەیاڵەی ناخی من
گەرچی تامەزرۆی خەیاڵ و خەونی خاوی بۆ دەڕۆی؟!
من لە سەر ڕێگای ئەوینت تۆمی ئەشقم چاندووە
بۆ لە سەر وادە و بەڵینی خۆت نەماوی بۆ دەڕۆی؟!
هێندە ناسازە لە گەڵ شادی دڵم تا حەز بکەی
بۆ خەمی پرچت نەما جەرگ و هەناوی بۆ دەڕۆی؟!
تاکوو ڕزگاری لە سەر داخوازی مافی ئەم گەلەم
تۆش وەکوو من ڕۆڵە کوردی بەش خۆراوی بۆ دەڕۆی؟

هۆنراوە: ڕزگار