چەنگیز سیگارچی

چەند دەترسم

بە دەنگی: چەنگیز سیگارچی
شێوەزار: سۆرانی
312
چەند دەترسم!
چەند دەترسم
کە دێمەوە
هەواڵێکی تاڵت پێ بێ
چەند دەترسم
کە باوەشت پێدا بکەم
بۆنی نامۆیەکت لی بێ
چەند دەترسم کە دێمەوە
گرامەری زمانی چاو
ڕێنووسی هێمات گۆڕابێ
چەند دەترسم
پلەی گەرمی پەنجەکانت
وەک بەجێمهێشت وا نەمابێ
لەمەش زیاتر
چەند دەترسم
چەند دەترسم، کەسم، هاوڕێم
کە دێمەوە
تۆ وەک خۆت بیت، من گۆڕا بم!

هۆنراوە: پەشێو