چەنگیز سیگارچی

ئەستێرە

بە دەنگی: چەنگیز سیگارچی
شێوەزار: سۆرانی
324
شەو نە بوو نەشکێ دڵم، نەگرێم بە دەرد و ژانەوە
هەر لە ئەستێرەم ڕوانی و یەک بە یەک کووژانەوە
من لەگەڵ فرمێسکی گەش هاتم پەژارەم هەڵوەراند
بوو بە ڕیحانەی ڕەش و بۆم هاتە نێو گوڵدانەوە
خوێنی دڵ بۆنی غوباری ڕێی غەریبی لێ دەهات
چەشنی ئاسک چونکە وێڵ بوو بەو دەر و دەشتانەوە
ڕۆژگارێکە کە من هەر چاوەڕوانی تۆ دەکەم
خۆش نییە بمرم لە ڕێت، بەو چاوی چاوەڕوانەوە
دڵ بەوەش ڕازی دەبوو یەک ئاهی گەرمی تێگەڕی
هاتە سەر لێو، گەییە ئاە، ڕۆی بە دەم زریانەوە
پێ بڵێن بێ، شاری شیعرم پڕ لە شێوەی شیرنە
چی دەکا فەرهاد ئاخر، بەو کەژ و کێوانەوە

هۆنراوە: ناسر حیسامی