گیانە مەودا کەمە ئاسۆ سوورە
بیر نەبوورێتەوە ڕێمان دوورە
وەختێ لێڵاوی لەبەر چاو بڕەوێ
خێڵی شەو کۆچەرە، ڕۆژ دەردەکەوێ
بەهۆمێدم کە بە ڕۆژی ڕۆشن
تیشکی ئازادی خەمان داپۆشن
ئاشکرا ڕوو بە گوڵ و گوڵزاران
بێمەوە و بێمە دەس و ڕووی یاران
ئەی موکریان بە خودات دەسپێرم
یادگار وەرگرە ئەشکی سوێرم
بێ منیش خۆش بە مەکۆی بیرەوەریم
تۆ بە جێ هێشتنە هۆی کوێرەوەریم
هۆنراوە: هەژار موکریانی