چەنگیز سیگارچی

میوانی شەو

بە دەنگی: چەنگیز سیگارچی
شێوەزار: سۆرانی
307
چ خۆشە زولفەکانت تاری من بێ
لە وەختی بێ کەسیدا یاری من بێ
لە کاتی هەڵمژینی بۆنی کوڵمت
بزە و خەندە و مژەت هاوکاری من بێ
چ خۆشە دوو خەتی سەر لێوی ئاڵت
شەوێ میوانی دڵ خەمباری من بێ
چ خۆشە کاتی ژوانی شەو لەگەڵ تۆ
چرای گۆنات شەمی شەوگاری من بێ
چ خۆشە شەوڕنی بێستانی سینەت
لە پێدەشت و چەم و ڕووباری من بێ
چ خۆشە دیدەکەی مەستی خومارت
ئەسیری دیدەکەی بێ عاری من بێ
چ خۆشە ئەو دەمەی شەونم دەبارێ
ئەوین چەتر و هەناسە و داری من بێ
چ خۆشە سەرگوڵی پێدەشتی لاجانگ
لە ناو باخی ژیان دڵداری من بێ