چەنگیز سیگارچی

شەکرەسێو

بە دەنگی: چەنگیز سیگارچی
شێوەزار: سۆرانی
359
ئەی سپیتر لە خەونی من شەکرەسێو
کێ باوەش بە تەنیاییتدا بکا؟ کێ؟
هێندە شکام لەبەردەمتا
هێندە پەلکەزێڕینەی ئارەزووم چنی
وەکوو سروودێکی سواو
هەڵوەدات بووم و هەڵوەریم
نیشتمان
نیشتمان ڕەنجیتر لە خولیای دایکم پێش لە دایک بوونی من
لەنگەری خەیاڵی شعرت دەخەمە پاڵ ئەم بنارە نووستووە
لە سێبەری تۆدا تنۆکێ لەو زامە بەسۆیەت بچکێنە لە نێو پیاڵەی ئەم نەوە لاسارەت ئەگەر
چەپکەنی وەنەوزی دانەڕنێ لە بەردەم سیمای باڵانوێنی تۆ
ئەوەندە حەڵقەی خیانەتیان گواستەوە
ئەنگوستی برا غەوارەمان نەناسیەوە
باسی کام شەیدایی بکەم لە زەمهەریری تاسەمدا؟
شەکرەسێو کام؟
هەلهەلەی مەرگێکی ترە یا شەرمی خودایە دەتکێ بە ڕوخساری شەرمنتەوە
یا خود قەپاڵی ئێمەیە؟
شەکرەسێو کام؟

هۆنراوە: مەسعوود بابایی