مۆمێکی تری تەمەنم داگیرسان و هەر دیار نەبووی
تا لێم بپرسی: بۆ وا ماتی
نە با هەواڵی تۆی پێ بوو
نە لەگەڵ بارانا هاتی
وەک کۆچەری دەوار بە کۆڵ
هەر گەرمیان و کوێستان ئەکەم
ئای لە خەمی بێ وڵاتی
وەک کۆچەری دەوار بە کۆڵ
هەر گەرمیان و کوێستان ئەکەم
ئای لە خەمی بێ وڵاتی
دە وەرەوە
دە وەرەوە خۆ تا ئێستا سەفەرێکم نەهاتە بەر
کۆچەکەی بەرەو ژوور نەبێ
بمتوانیایە
بمتوانیایە ڕێگاکانم ئەپێچاوە
هەر بۆ ئەوەی
ماوەی نێوانمان دوور نەبێ
دە وەرەوە
دە وەرەوە با ئەوەندە بێ تۆ نەبم
کە تۆ ون بی
منیش ونم، نامۆ دەبم
گەر ئەمجارە ویستت بڕۆی
ویستت بە تەنها جێم بهێڵی
بمکوژە
بمکوژە ئەوسا جێم بێڵە
با زریانیش
لاشەم لەگەڵ خۆی ڕاپێچێ
بڵێی ئەوساڵ گوێ بدەمە
سەرما و باران و ڕەهێڵە
هۆنراوە: فەرەیدون عەبدول بەرزنجی