مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

شایی

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
360
ئەرێ جا بە خۆم دوورم نایگەمێ
کەس نییە وڵامەی دەمێ
سەبر و هۆشی لێ بڕیوم کەوتوومە بەحری غەمێ
دوو برۆی ڕەشی هیلالی کەوتوونە ژێر پەرچەمێ
سووچی چادرەکەت لادە مانگ بێتە دەر لە تەمێ

ئەرێ هەم نارنجە و هەم سێوە هاوار یا شێخی کڕێوە
غەم و مەراقی یارێ ئیشکی کردووم بەپێوە
یاخودا نەبارێ باران تاقە گوڵەکەم بە ڕێوە
دایکی مەمکی داوەتێ کوا وەک ئەمنی دڵ پێوە

ئەرێ قەد بڵیندەی خاسەکەوێ نەحلەت لەو دڵەم ناسرەوێ
خۆ گڕووی گرتووە چی دەوێ ئاوەدان بێ هەنگەوێ
هەرچی وەدەر دەکەوێ باریکەی شل و شەوێ
شل دەبەستێ پشتێنێ لێم حەرام دەکا خەوێ
؟؟؟ تاکوو ماوە دانیشێ سەر بە هەوێ
ئەگەر نەزەر ؟؟؟ با دەسم بەو خاڵەت کەوێ
شەرتم کردووە و دەیهێنم نەمێنێ نانی شەوێ

ئەرێ سەد ماشەڵا چەند جوانی
سەرم بێتە سەرگەردانی
ئەو رۆحەم بێ بە قوربانی
سەری پەنجەم بەرهەڵبێ بۆ نێوانی مەمکانی
یاخودا لێی ممبارەک بێ چیمەنی کوردستانی
پشتێندەکەی شل بووەوە لۆیێ کەوتە سەر ڕانی

ئەرێ لە سابڵاغێ بەڕێوەم مەنزڵم چۆتە لاجانێ
مەنزڵێکم نەغەدەیە یەکەم پۆستی جەڵدییانێ
لەوێڕای لەسەر گێڕم هەتا سەری مەیدانێ
ئاوڕێک لە جەرگم بەربووە بۆ باڵای نەشمیلانێ
لێرەڕا سڵاوت لێ بکەم بابی*؟؟؟ ڕۆستەم چاوجوانێ

ئەرێ غەوسی ماڵ لە بەغدایە هاوار یا مەلای کەژێن*؟؟؟
لانکی خوتکاری دەوێ دەبێ سەربەخۆ ڕاژێن*؟؟؟
جووتێک شەمامەی ڕەنگین لە من هەڵدێنێ ژەنگێ
لەسەر باڵای چاوجوانێ با لێمدەن بە تفەنگێ

ئەرێ بانە و سابڵاغ و *؟؟؟ گوێ لە بەندم ڕاگرە
گەردنت دەڵێی دارتەلە
حەزرەتی ئادەم بێنی بەبێ تۆ وجاخ کوێرە
فەقیرم بێ دایک و باب ماچێکت بۆ من خێرە
بە قوربانی ئەو چاوەت گردە *؟؟؟

ئەرێ خاسەکەوێ جۆزەردان ناخۆشە دەست لێک بەردان
قەتت ڕاستی پێ نەگوتم هەر درۆ بوو و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی ڕاستەوڕاست وەرە مەیدان
دەنا بەو نەحلەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
شەقەت لە کوڵمەی بێنم *؟؟؟
دوێنەکە یاری من بوو قەولی داوە بە چەندان
*؟؟؟ بەسەر گێڕم لەگەڵ نەزمی شێخەکان

ئەرێ شێخی شەمزینان هاوار غەوسی ماڵ لە بەغدایە
چ دەردێکە تووشی بووم دەردێکی بێ دەوایە
سەری خۆم هەڵگرت ڕۆییم بۆ کێو و بۆ سەحرایە
جا لەبەر ئەو بەژنەی دەمرم وەک خەڵفی بێ گەڵایە
کوڵمەی سێوی لاسوورە لە باغی *؟؟؟
ئەمنیش وەکوو مەجنوونی سووتاوم بۆ لەیلایە

ئەرێ چەند چاوەڕوانی لەیلێم عەجایب بۆچی نەهات
یاڕەبی خودایە خێر کەی ئەو ڕەنجەم نەدەی بە باد
بە ماچێکی هەرزانە قەراخان*؟؟؟ و حاجی ئاباد
شەرتە ئەوڕۆ میوانە نایەڵم سێ ڕۆژ بڕوات
ئەگەر کورتێ بێتە دەر عالەم دەڵێ ڕۆژ هەڵات
لەبەر ئەو چاوەی دەمرم گەڕا وەک سانیەی سەعات
سینگی *؟؟؟ ئاوا دەبێ تەشکیلات

ئەرێ ئاوەدان بێ ئەو گوندە ئەو تیرەی بۆ لە من دا
چاوجوانەی دەم بە خەندە
دنیا بەبێ کەماڵت زیندان و کۆت و بەندە
بەقوربانی چاوێکی *؟؟؟ و بەندە

ئەرێ هەم نارنجە و هەم بێیە
قەتارە زێڕ لە کوێیە کاری مەخسووسم پێیە
پیاو لە ماچی تێر نابێ دەنکە دەنکەی دوڕێیە*؟؟؟
سەبارەت بە باڵای تۆ ئاوەدان بێ ئەو جێیە

ئەرێ ئاوەدان بێ ئەو خوارە *؟؟؟
*؟؟؟ دایمە عاشق و خەمبارە
بابی زیندانی کردۆ دەوری سیمی خاردارە
ناوێرێ بێتە ژوانێ پۆست و قەراوڵ دیارە


*؟؟؟= بەداخەوە زۆر شوێنی ئەو گۆرانییەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس